ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی “کاروان گوڵزاری” تەمەن ٢٨ ساڵ، زگوورت، خەڵکی گوندی ئەسکۆڵ سەر بە شاری مەریوان لە هێڵی سنووری تەتە هاوڕای هاوڕێیانی لە لایان هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران درانە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
شیاوی باسە کە، لەوەتا خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە دەستی پێکردووە، ناوبراو و چەندین کۆڵبەریتر لە سنوورەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە کە، تائێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە لە مۆرگی(ساردخانە) نەخۆشخانەی بوو عەلی مەریوانە.
ع . ر