ناوی ژمارەیەک مامۆستای دەستبەسەرکراو لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست گەیشتوون، لەگەڵ گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی سەرکوتکردنی چالاکوانان و مامۆستایان و هاووڵاتیانیان دەستبەسەر کردووە.

بە پشت بەستن بەم ڕاپۆرتە ناسنامەی ژمارەیەک مامۆستا کە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاست کراوەتەوە بەم شێوەی خوارەوەیە.

مەسعوود نیکخاه- مەریوان
ئەسکەندەر لوتفی مەریوان

مەولوود ساسلی-جوانڕۆ

عەزیز ساسلی جوانڕۆ
عەلی حوسێن شماییلی سونقڕ

کیۆمەرس وائیزی سونقڕ
ڕەزا شەریفە – سنە
مەسعوود کوردپوور-بۆکان
عارف جەهانگیری سەقز

ئەمجەد بەختیاری – دێولان

جەعفەر وەلەدخانی بیجاڕ

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەی ئەو مامۆستایانە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون لەوە زیاترە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەیان لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *