ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانییاریانە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی هەژار حەمیدی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێ سەروو شوێن کراوە.
بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە کە زیاتر لە بیست ڕۆژ ئەبێت، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س