دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئابادان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ساڵی٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعدان ئەحمەد نژاد” تەمەن ٤٦ ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری ئابادان، کە لە گەڕەکی کارەشی شاری ئابادان دەستبەسەر کرا، و لە پاشان هێرشیانکردە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پشکنیان.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی مانگی ڕەزبەری هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “ئاران سەمیمی ” خوێندکاری بەشی مۆسیقای زانکۆی گێلان لە شاری مەهاباد لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو دوو هاووڵاتیە لە پەیوەندی بە ڕاپەڕینە جەماوەریەکانی گشتی ئێران دەستبەسەر کراون، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *