گیان‌له‌ده‌سدانی خۆپیشاندەرێکی بریندار و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەکان، “فەرزین فەڕووخی” هاووڵاتیی شاری سەقز، کە لە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی تەورێز بوو بۆ چارەسەرکردن، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

و لە هەواڵێکی دیکەدا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد بە ناسنامەی “وەفا فەرزین” کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار بوو، ڕۆژێک دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دزراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ئەو کەسە نییە.

ک.ح

Leave a Reply

%d bloggers like this: