پیرانشار; دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە 19ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بەناوی شیرین مستەفا نەژاد تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی بندەرێ-ی سەربە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتوون، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە بەردەوامیی سەرکووتکردنی خەڵک لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەردەوم لە هەموو شارەکانی کوردستان، دەست بە دەستبەسەر کرنی خەڵکیان کردووە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *