ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی “هاوڕێ میری”، “دیاکۆ خوسرەو ئەنخم”، “محەممەد شوکری” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، لەڕەوتی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئەم چەندد حەوتوویە، کە دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، دەستی داوەتە دەستبەسەری و کوشتاری بەربڵاو لە تەواوی شارەکانی کوردستان.
شیاوی باسە؛ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.
ق.ش


