دوکتۆر ڕامین نشەستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوکتۆر ڕامین نشەستە کوڕی عەتا نشەستە، خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەوشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر دەواخانی شەوانەی باران و بە توندوتیژییەوە دوکتۆر ڕامین نشەستەــیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناابراو بەدەستەوە نییە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە, ئەم پزیشکە بەبۆنەی چارەسەری و خزمەتگوزاری پزیشکی بەو خۆپیشاندەرانەی کە لەڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراون دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *