ک.م.م.ک:
دوشەممە رێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “میکائیل تاڵانە” خەڵکی شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی سنووری کانی خودای ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری ئێران گیانی لەدەست دا.
چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ئەو کۆڵبەرەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ پێکا، بەڵام تائێستا جەستەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
لە هەمان شێوە، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری،کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “شەهرام واسڵی” کوڕی تەها خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەنگەژاڵەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ع . ر