سەلاسی باوەجانی؛ گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێکی خۆپیشاندەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەدرێژەی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی کچێکی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیڕشادی تاران، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەلاسی باوەجانی لە ڕەوتی سەرکوتی هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە گرووپێک لە خۆپیشاندەران، هۆکاری گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێک بەناوی ئارین موریدی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئارین موریدی کەوتە بەر فیشەکی چەکی شەڕ و بەگرانی بریندارکرا، ناوبراو لەلایەن تاقمێک لە خۆپیشاندەرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە کرماشان ڕاگوازرا و لە کۆتاییدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بەئامانجی کوشتنی خۆپیشاندەران، چەندد کەسی دیکە لە سەلاسی باوەجانی بریندارکران کە لە ڕۆژانی داهاتوو لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوه وردەکارییەکانی دەخرێنەڕوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *