بانە: کۆڵبەرێک بە تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا

ک.م.م.ک:
یەکشەممە17ی رەزبەری 2722ی کوردی، هێزە پاسدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هنگەژاڵ-ی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەرێک بەناوی شارام واسلی کوری تاها و خەڵکی بانە دەکەن و لە ئەنجامدا ناوبراو گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون، لەم رووداوە دا دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون بەڵام تا ئێستا لەسەر ناونیشان و چاڕەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *