جوانرۆ؛ بەڕێوبەری یەکێک لە خوێندنگاکانی ئامادەیی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک
یەکشەممە، 17ی رەزبەری 2722ی کوردی، چالاکوانێکی فەرهەنگی و بەڕێوەبەری خوێندنگای ئامادەیی(دبیرستان)”معلم”ی شاری جوانرۆ بە ناسنامەی عەزیز ساسلی و براکەی بە ناوی مەولوود ساسلی لە ماڵی تایبەتی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *