سنە؛ کوژرانی دوو هاوڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی محەممەد ئەمینی و یەحیا ڕەحیمی کوڕی ئەحمەد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنە گیانی خۆیان لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەیان هاوڵاتی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە و سەدای کەسیش بریندارکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *