ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو مامۆستای ژن بە ناوەکانی”نیگار ئەفڕا” و” هەڵاڵە فەرەجپوور ” خەڵکی شاری سەقز ،بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تووندی بریندار بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران، بۆ سەرکووتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو خوێندکارانی کچ لە خوێندنگەی هونەرستانی کچانەی عیسمەت و هەروەها خوێندنگەی شاهیدی هۆشمەند لە شاری سەقز کرد، و بەو هۆیەوە دوو مامۆستای ژنی ناوبراو بریندار بوون.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی تەندروستی ناوبراوەکان لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر