کامێران؛ بانگهێشتکردنی هاوڵاتیییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی

ک.م.م.ک:

هەینی 15ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی شنۆ مارابی خەڵکی گوندی ماراب ـی سەر بە کامێران(کامیاران)، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ جێبەجێکردنی سزای شەش مانگ حوکمی زیندانیکردنی تەعزیری، بانگهێشت کراوە بۆ لقی جێبەجێکردنی تاوانەکانیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری کامێران.

لە ئاگادارییەکەدا کە لە ڕێکەوتی 10ی رەزبەر بە دەستی ناوبراو گەیشتووە، داوا لێکراوە لەماوەی 10 ڕۆژدا خۆی بە یەکەی جێبەجێکردنی حوکمە پەیوەندیدارەکان بناسێنێت.

شایانی باسە کە، شنۆ مارابی پێشتر لە ساڵی 2720 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یەکێک لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا لێپرسینەوە لەگەڵ کراوە و پاشان لەلایەن دادسەرایی گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری بانە بەتۆمەتی ئەندامێتی لەیەکێک لە حزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، سزای شەش مانگ زیندانیکردنی تەغزیری بەسەردا سەپێنرا بوو.


جێگای بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاووڵاتییە لەماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کرابوو.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *