دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە کامێران لە درێژەی دەستبەسەرییەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی ژینا ئەمینی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی دەستبەسەری ناڕەزایی نیشاندانە گشتگیرەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی کچێکی ٢٢ساڵ تەمەنی سەقزی، لە کامێران دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئاکۆ حسەینی و محەممەد حسەینی نیاـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراوان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: