سونقور؛ ئاشکرابوونی ناوی سێ لە کوژراوەکانی خۆپێشاندنەکان

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 13ی رەزبەری 2722ی کوردی، ناسنامەی سێ هاوڵاتیی شاری سونقورکولیایی سەر بە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکانی دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی بەهۆی تەقەی هێزەئەمنیەکانیی ئێرانەوە لە قەرچەک، قەزوین و فەردیسی کەرەج گیانیان لەدەست داوە، ئاشکرا کران.

بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ناوبراوەکان بە شێوەی خوارێوەیە؛
محەممەد زارعی، عەلیرەزا فەتحی و ڕووزبە خادمییان.

بەپێ هەواڵەکە، ڕووزبە خادمییان، شەوی چوارشەممە 30ی خەرمانان لە فەردیسی کەرەج بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیران لە خۆپیشاندانەکان دا گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی لە بەهەشتی سەکینەی کەرەج بە خاک سپێردراوە.

محەممەد زارعی -ش لە هەمان شەو لە خۆپیشاندانەکانی ناوچەی “باقراوا”ی شاری قەرچەک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران بە خەستی بریندار بووە و لە کاتی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.


بە گۆرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “تەرمی محەممەد زارعی پاش وەرگرتنی بەڵێننامە ڕادەستی بنەماڵەی کراوە و لە گوندی “دێبەنە”ی سونقور بە بێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بە خاک سپێردراوە.
.
هەروەها، عەلیڕەزا فەتحی تەمەن ۲۲ ساڵ، شەوی ۳۰ی خەرمانان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەی پێشەسازیی ئەلوەند لە پارێزگای قەزوین بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست داوە. تەرمی ناوبراو پاش وەرگرتنی بەڵێننامە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و لە شاری ئەلوەند بە خاک سپێردراوە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: