نەغەدە؛ چارەنووسی نادیاری چەندد هاوڵاتییەک دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

.
ک.م.م.ک:
چوارشەمە 13ی رەزبەری2722ی کوردی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی کامران خزری نەژاد خەڵکی نەغەدە و سەلیم پیشداد خەڵکی گوندی قارنای ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەر وەها بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چەندد هاوڵاتیی دیکەی شاری نەغەدە بە ناوەکانی
مەنووچەهر عەبدوڵازادە، مەسعوود عەبدوڵازادە، ئەفشین عوسمانی، هادی دیرمینا، محەمەد تاهیر حوسێن پوور و ئەیوب مەلیک حەمامییان تا ئێستا لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوەکانی تر بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتییانە لە کاتی هەڵمەتی سەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئێرشادەوە، دەستبەسەرکراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاوڵاتییانە، لە بەردەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *