ک.م.م.ک:
شەممە9ی رەزبەری 2722ی کوردی، حسێن پیرۆتی، زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی دەستەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بە تەلەفۆن بانگکرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شنۆ.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو کە هاوکات ئەندامی گروپی شاخەوانیی “پێشرۆ” لە شاری شنۆیە، ئەو هەوڵەی دەزگائەمنییەکە بە نایاسایی زانیوە و ڕەتیکردۆتەوە بچتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
جێی باسە کە حوسێن پیرۆتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دا، بەهۆی بەشداریکردنی لەچالاکییەکانی کرێکارییەوە چەندین جار، پاش بانگکردن و لێپرسینەوە، دەستبەسەر کراوە.
ئەم هاوڵاتیییه لە ساڵانی شەستەکاندا بە هۆی چالاکییە کرێکارییەکانییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەند کراوە.
ع. س