ئاشکرابوونی ناونیشانی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو و دوو بریندار

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئارام مستەفەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بێسەروشوێن کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە سەقز هیچ زانیارییەکیان پێ نەداون.

لەهەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر دوو گەنجی شاری سەقز بەناوەکانی (ش.ب) و خاتوونێکیش بەناونیشانی (م) لە کاتی خۆپیشاندان لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی بەخەستی بریندار بوون بەڵام بەبۆنەی ئاشکرا نەبوونیان بۆ حکوومەت، لە درکاندنی تەواوی ناوەکەیان خۆیان بواردووە و ناشتوانن بۆ چارەسەری برینەکانیان سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *