تکاب؛ چارەنووسی نادیاری هاوڵاتییەک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی راپۆرتەکان، سەرەڕای ۱۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک بە ناوی، “سەعدی فەیزی” خەڵکی شاری تکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، بەڵام چارەنووسی و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا نادیارە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و ماشێنە تایبەتەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی سەعدی فەیزی هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *