هاوڵاتییک لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەمە ۱۰ رەزبەری ۲۷۲۲ـی کوردی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد گەنجێکیان بەناو “سەعید فەتحی نەژاد” دەستبەسەر کرد.
بەپێی گوتەی سەچاوەیەکی نزیک لەو هاوڵاتییە: هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران بە بیانووی بەشدار بوونی ناوبراو لە خۆپیشاندانە گشتییەکانی دژ بە کوشنی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەم هاوڵاتییەیان دەست بەسەر و بۆشوێنێکی نادیار کواستووەتەوە.

جێگای ئەماژەیە تا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *