ک.م.م.ک:
یەکشەمەشەمە 3ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتیەک بەناوی وەلی حسەین زادە، خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە، بەهۆی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ناوبراو و پانزدە هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی ” دروستکردنی دەستە و گرووپ بۆ تێکدانی تەنایی نەتەوەیی وڵات، نافرمانی، شێواندنی رای گشتی و سووکایەتیکردن به ڕێبەری ئێران،” تاوانبار لەقەڵەم دراون و و فەرمانی سزا کردنیان دەرچووە.
جێگای ئاماژە پێکردنە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س