ک.م.م.ک:
دووشەمە28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هاووڵاتییەکی بەناوی موحسین نیکمەنیش خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو کە خوێندکاری زانکۆی هونەری تەورێز بووە، بە هۆی بەشداریکردنی لە گردبونەوە ناڕەزایەتییەکان، بۆ کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژە پێکردنە، کە هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س


