یەکێک لە یاریزانانی یانەی سایپا لە کاتی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی کوژرا

ک.م.م.ک:

چوار شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزی چەکداری دژە شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی نامرۆڤانە یەکێک لە یاریزانانی یانەی سایپای تاران بە ناوی “عەلی موزەفەری” لە کوردانی کرمانجی باکووری خۆراسانیان کوشت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، عەلی موزەفەری، برازای ڕەمەزان عەلی موزەفەریی دەنگخۆش و هونەرمەندی ناسراوی شار و ناوچەکانی قووچانە، کە وەک یاریزانی یانەی سایپای تاران خەریکی کار و چالاکی لەو یانەیە بوو کوشتیان.

پێویستە بگوترێ کە، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتی گشتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی کیژی ٢٢ ساڵەی سەقزی، سیاسەتی تەقە کردنی بەدڵخوازی داوەتە هێزەکانی بۆ سەرکوتی خەڵک، هەر بۆیە توانیویانە گیانی دەیان گەنجی نارازی کورد بستێنن و ببنە هۆکاری بریندار بوونی سەدان لاویتر.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *