ک. م.م.ک
دووشەمە 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “جەعفەر حۆسێن پوور” و” ئۆمێد حۆسێن پوور” خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپێشاندەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ێەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س