بەردەوامی دەستبەسەریەکان لە کوردستان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کامیار مەعرووفی ٢٠ساڵ تەمەن، کوڕی قادر و خەڵکی گوندی بێنزەڕەتە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداری لە ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هەروەها لەگەڵ درێژەی خۆپیشاندانەکان، چەندد کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی خەڵکی شنۆ بەناونیشانی ڕامین خوسرەوی، شارام بەنگینی، کامیار شاماتی و حاسڵ قەدۆ خەڵکی پیرانشار ئاشکرا بووە.

جێی سەرنجە کە، پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەستبەسەری مامۆستایەک بەناونیشانی شادی ئەسلانی خەڵکی سنە، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی ناوبراو نییە. جێی بیرهانینە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی دیکەی دەستبەسەرکراوان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *