ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری چالاکوانانی یارسان دەریان کردووە، بەڕێز سیاوەش حەیاتی ووتە بێژی ئەو ئەنجومەنە و سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی کوردە، لە کاتی دەسبەسەرکرانی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان، مانی لە خواردن گرتووە.
ناوەڕۆکی تەواوی ئاگاداریەکە له ژێرەوە نووسراوە:
یەکەم و کۆتا هاوڕێ
ئاگاداری
ئاگادارتان دەکەینەوە کە، سیاوەش حەیاتی ووتە بێژی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی کورد، لە ئەنجامی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەکەی دا هەیبووە پێی ڕاگەیاندوون کە لە پۆلیسی ئەمنییەتی شاری کرماشان دەستبەسەرە و لە یەکەم ساتەکانی دەستبەسەر کردنیەوە هیچ خواردنێکی نەخواردووە و مانگرتنی خۆی لە خواردن ڕاگەیاندوە.
ئەنجومەنی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان.
٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی
ع . ر