ک.م.م.ک:
یەکشەمە 3ی رەززەری 2722ی کوردی، زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، لەگەڵ گروپێک لە زیندانییەکان، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە مامەڵەی نەشیاوی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی خەرمانان و ئازادکردنی بێ مەرجی ئەوان. دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
زارا محەممەدی یەکێکە لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن دادگۆستەوەریی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.
شایانی باسە، لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردەی خەڵکی شاری سەقز بە دەست هێزەکانی سەرکووتگەری ئێران، لە تەوای شار و شارۆچەکانی کوردستان و بەشەک مەزن لە شارەکانی ئێران، خەڵک ڕژانەوە سەر شەقامەکان و ئەم کردەوە تیروریستەی ئێرانیان شەرمزار کرد و پاشان بە هەزاران خۆپێشاندەر و خەڵکانی نارازی دەستبەر و لە دەستبەسەری دا تووشی خراپترین ماملە دەبن.
ع. س