ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، یەکێک لە دایکانی ئاشتی لە سنە بەناونیشانی منیرە محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنرا و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا، ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆی بۆ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
منیرە محەممەدی چالاکی کەلتووری و لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان و لە ئەندامانی گرووپی خۆبەخشی مانگی سوور بووە کە خزمەتگوزاری بەرچاوی لە بواری کەلتووری و ژینگەپارێزی لە شاری سنە هەبووە.
ق.ش