کامێران/ چالاکی مەدەنی و کرێکاری کورد سزای زیندانی بۆ بڕدرایەوە

kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، ئومێد ئەسەدی چالاکی مەدەنی وکرێکاری کورد لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

ئومێد ئەسەدی چالاکی مەدەنی و  کرێکاری کورد ڕێکەوتی ۳۰ی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش لێدانی زۆر لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییە.

ئەم چالاکە مەدنی وکرێکارییەی کورد پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوە وکەمپەینگەلی پشتیوانی لە کرێکاران بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان