ک.م.م.ک:
چوارشەمە 30ی خەرمانانی 2722ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی ئەمیر عەلی فوولادی 16 ساڵە، ئیمان محەمەدی و سەعید محەمەدی 21 ساڵە کە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکانی دژ بەکوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی حکوومەتەوە، ژیانیان لەدەستد دا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامارەکانی خۆجێیی ئاماژە بەکوژراوانی حەوت کەسی تر لەنەخۆشخانەی شاری کرماشان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە بەهۆی گۆشاری زۆری هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر کەسوکاری قوربانییەکان بۆ ڕێگریکردن لە چوونی هاوڵاتیان بۆ ماڵەکانیان، تا ئێستا تەنها تەرمی سەعید محەمەدی بەخاک سپێردراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە هاوکاری ماتۆرسوارەکان لە شارەکەدا دەسوڕێنەوە و بە خاوکردای ئینتەرنێت هەوڵیان داوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ماوەی شەوی ڕابردوو زیاتر لە 80 هاووڵاتی مەدەنیان دەستبەسەرکردوە و لە ڕێگای تەڵەفۆنەوە هەڕەشەیان لە کەسانی دیکە کردووە.
ع. س