شەپۆلی دەستبەسەری چالاکان لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران خالید حسەینی چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزرانی پێکهاتە کرێکارییەکان لە سنەیان دەستبەسەر کرد.

هەروەها چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانیش ڕەزا شەریفە چالاکی بزوتنەوەی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی و چارەنووسی ئەم دوو چالاکە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: