ک.م.م.ک:
پێنج شەممه 31ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە بەردەوامیی سەرکووت کردن و دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بە خۆپێشاندان ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئێرشادی کۆماری ئیسلامی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی مەجید بەرتەنی ناسراو بە گۆران چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵەکە، پێنج شەمە کاتژمێر 12 نیوەرۆ، ناوبراو بەبێ نواندنی بەڵگەی دادوەری لەلایان هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە، دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە، هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نشتەجێوونی و دوای جنێودان بە هاوڵاتیانی نشتەجێ لە ئاواییکەدا، شوێنەکە پشکێندراوە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، گۆران نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و پێویستی بە دەرمان و چاودێریی پزیشکی یە.
ع. س


