بانە؛ کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی بەهادین ئەحمەدی ٣٣ساڵ تەمەن کوڕی غەریب و خەڵکی گوندی حاجیول سەربە شاری سەقز لە ناوچەی سنووری شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە، بەهادین ئەحمەدی خێزاندار و خاوەنی ٤ منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *