ڕۆژی چوارشەممە٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان بەناوەکانی سیرووس عەباسی، ئازاد عەباسی و سروە ڕەحمانیپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە کاتی دەستبەسەری ئەم سێ هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنی و هێزە تایبەتەکانی ئێرانەوە لێیان دراوە و هیچ زانیارییەکیش لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نییە.
ق.ش