دەستبەسەری دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی محەممەد عەبدوڵڵاهی پوور و گەشین محەممەدیان چالاکی مەدەنی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە لە خۆپیشاندانی دژبە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی بەشداریان کردبوو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراوان بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە هەموو شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە میلیتاریزە کراوە و لە منداڵی دە ساڵانەوە تا بەساڵاچووان دەدەنە بەر هێرش و تەقەی لێدەکەن تا ئاستێک کە ڕێژەی کوژراو و بریندارکراو و دەستبەسەرکراون زۆر هەڵکشاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *