ک.م.م.ک:
سێشەممە٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، چەندد هاوڵاتی ژن بەناوەکانی ڕێزان ئەحمەدی، باران ساعدی، ئازادە جەماعەتی، بەهارە زەنگی بەند و ساریا شەریفی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
شیاوی باسە کە، ڕێزان ئەحمەدی، بەهار زەنگی بەند ، باران ساعدی و ماهڕوو هەدایەتی لە چالاکانی مافی ژنانن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەەە لە سنە دەستبەسەر کراون.
جێی سەرنجە کە ڕێزان ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر و جۆری تاوانی ئەم هاوڵاتیانە ڕوون نەکراوەتەوە.
ق.ش