کوژرانی هاوڵاتییەک لە کرماشان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی مینوو مەجیدی خەڵکی قەسری شیرین لەڕەوتی خۆپیشاندانەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.

شیاوی باسە کە مینوو مەجیدی بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی فیشەک لەسەری گیانی لەدەست داوە.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبۆنەی سترێس و ترسی زۆر و ڕێگری لە خۆپیشاندانی خەڵک ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن.
بەپێی ئامارە بەردەستەکان لە ڕێی میدیاکانەوە ڕێژەی کوژراوان بە ٧ کەس گەیشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *