ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زانیار سەبووری کە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاوڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووس و دۆخی تەندرووستی ناڕوونە.
شیاوی باسە کە، حکوومەتی ئێران لەڕێی گوشار و ئەشکەنجەوە هەوڵی لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە هاوڵاتییانە.
ق.ش


