سەرەڕۆیی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو دەستبەسەری دیکەی لێکەوتەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٩ی خەرمانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانە و گۆترەییەکانیدا لە سنە، هاوڵاتییەکی گەنج بەناونیشانی “کاوە کەریمی” لە ڕەوتی خۆپیشاندان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

هەرلەم پێوەندییەدا و لە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانیش هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی “ئێحسان فاتحی” کە لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوو، دەستبەسەر کرد.

شیاوی باسە کە، پاش سەرهەڵدانی خۆپیشاندنەکسن دژی کوشتنی ژینا ئەمینی کچێکی ٢٢ساڵ تەمەنی کورد، دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی کوردستان لەڕێی دەستبەسەری و تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەران، خوازیاری کۆتایی هێنان بەم داواکارییە مەدەنییەن و لەم پێوەندییەدا سەرەڕای کوشتن و بریندارکردنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کورد، کۆمەڵێکی نادیاریشی دەستبەسەر کردووە و تا ئێستە چارەنووسی زۆرینەیان نادیارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *