هاوڵاتییەک لە مەریوان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 29ی خەرمانانی 2722ی کوردی،لە بەردەوامیی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بەناوی “خەبات وەیسی” 24 ساڵە و خەڵکی گوندی گوڵشیری سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە،، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و دوای دەستبەسەرکردنی، ناوبراویان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار..

جێی ئاماژەیه که پێشتر له ڕێکەوتی 10ی ڕێبەندانی 2721دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەرکراوه و له ڕێکەوتی 9ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان ئازاد کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *