ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیسماعیل سۆفی حەسار” تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان بۆ چارەسەری پزیشکی بە هۆی سەختی برینەکانی، رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ کرا.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لەو هاووڵاتییانەیە کە ناڕازیە لە کوژرانی ژینا ئەمینی، لە کاتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران، بە تووندی بریندار کرا.
ع . ر