دوو هاووڵاتی ناڕازی لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:
دووشەمە 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، سۆران (زانیار) محەمەدیان و سمکۆ محەمەدیان خەڵکی شاری دیواندەرە لە کاتی خۆپیشاندانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

سۆران 31 ساڵ و سمکۆش 35 ساڵە یە. ئەو دوو هاوڵاتیە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و دوای دەستبەسەرکردنیان، گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.

جێی ئاماژەپێکردنە لەکاتی مانگرتنی گشتی لەشارەکانی کوردستان، هاوڵاتیانی ناڕازی، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەکوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی حکوومەتەوە، ڕژانە سەر شەقامەکانی دیواندەرە و بە بەرزکردنی دروشمەکانی وەک “ژن، ژیان، ئازادی”، “مەترسن، مەترسن” و “هەموومان پێکەوەین” و “بمرێ دیکتاتۆر” دژایەتیی خۆیان بە حکوو،مەتی ئێرانیان ڕاگەیاند. گردبونەوە ناڕەزایەتییەکان ڕووبەڕووی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان و دژە شۆڕش بووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان و دژە شۆڕش بە گولەی سەچمەیی و شەڕەوە، خەڵکیان کردە ئامانج و بەهۆی تەقەکردنەوە، دەیان هاوڵاتیی خۆپیشاندەر برینداربوون.

شایانی باسە لەم ئارستەیەدا، موحسێن محەمەدی کوری خەلیفە مەسعوود و فوئاد قەدیمی کوری عەبدووڵا بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکانەوە بریندار و دواجار لە نەخۆشخانەی سنە گیانیان لەدەستدان.

پێویستی بەبیرهێناوەیە کە لەم چوارچێوەیە دا، له مەهابادیش لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ژنێک کوژرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *