ک.م.م.ک
شەممە 26ی خەرمانانی 2722 کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی پارسا سێحەت کوڕی ئەنوور و هاجەر، 22 ساڵە خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی، تەورێز.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو، بەهۆی بەرکەوتنی گولەی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خۆپێشاندانی جەماوەری شاری سەقز چاوی چەپی و لووتی بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە کە ئەو هاوڵاتییە، سەرتاشە و لە نزیک شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر دوایین هەواڵ لەبەرەی دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە..
ع. س