هەوڵی خۆکوژی پەناخوازێکی کورد لەکەمپێکی ئاڵمان

ک.م.م.ک:

شەممە 19ی خەرمانانی 2722ی کوردی، پەناخوازێکی کوردی خەڵکی شائابادی پارێزگای کرماشان بە ناوی فەردین سەفاری نیا 23 ساڵە، لە کامپی پەنابەرانی شاری هام( Hamm)ی ئاڵمان هەوڵی خۆکوژی دا و ویستوویەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، لە ڕێگای بڕینی دەمارەکانی دەستی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ژیریی هاوژوورەکانی ڕزگارکراوە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەک شاری هام.

شایانی باسە کە، فەردین سەفاری نیا خوێندکارێکی کوردی یارسان بووە لە بەشی ئەندازیاریی پیشەسازی لە زانکۆی کوردستان کە بەهۆی فشاری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زانکۆ دەرکرا و ئەمساڵ داوای پەنابەرێتی خۆی پێشکەشی ڕێکخراوی پەنابەرانی ئەڵمان کردووە و ماوەیەک لەمەوبەر داواکەی لەلایەن حکوومەتی ئاڵمانەوە ڕەتکرایەوە.

ناوبراو بەهۆی فشارەکانی ڕەتکردنەوەی داواکاریی پەنابەری و بێ هیوابوونی لە درێژکردنەوەی پرۆسەی پەنابەری هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو پەناخوازە لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەوە چارەسەری بۆ کراوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *