ئازادی کاتی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە٢١ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی جەماڵ عەلەوی خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز سەربە شاری مەهاباد بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە١ی خەرمانانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کرد.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *