ک.م.م.ک:
سێشەممە 22ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی “ئەسکەر دەروێش زادە” 31 ساڵە، خێزاندار، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی کۆتۆل ( قطور) سەر بە شاری خوی بە تەقەی ڕاستەوخۆ پاسەوانانی سنووری تورکیاوە کوژرا.
جێی باسە کە، ئەو کۆڵبەرە لەگوندی کەرکوژ-ی دەڤەری ئەلەندی سەر بە کۆتۆل بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی تورکیاوە کوژراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەو هاوڵاتییە ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانانی سنووری حکوومەتی تورکیاوە لە سەرەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
ع. س


