سلایدەرکؤڵبەری بریندارکۆڵبەران

بانە؛ کوتەک و لێدانی دوو کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی محەممەد قارەمانی٣٠ ساڵ تەمەن و خێزاندار و هەروەها سیامەم شاکری ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بۆکان لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی سەربە شاری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کەوتنە بەر کوتەک و لێدان و بریندارکران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکان بە قۆناخی چەکانیان داویانە، لە پێ و کەمەری محەممەد قارەمانی و ڕەشیان کردۆتەوە، بەردیشیان داوە لە سەری سیامەک شاکری برینداریان کردووە.

ق.ش

Related posts

نەوسوود؛ مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی

سنە؛ دیار نەمانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە و دەرکردنی بڕیار بۆ بەندکراوێکی تر

Bilal Enferadi

مەریوان؛ ئەگەری کەمئەندامبوونی منداڵێکی کۆڵبەر

Rahim Kholafai

Leave a Comment