ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەبووبەکر ئیسماعیلی ” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشت کرا و لێپرسینەوە لێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ناوبراو یەکێکە لە چالاکانی باری سۆسیال میدیا و بەڕێوەبەری کاناڵێکی تێلگڕام بوە، کە بە هۆی بِڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ڕخنە و ناڕەزایەتی، لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بانگهێشت، و دوای چەند کاتژمێر بە لێ ئەستاندنی پابند بوون به نووسراوه ئازاد کرا.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢١ی کوردیش دا بە بۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گێڕانەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچوک، بۆ گۆلاوی ورمێ و پچڕانی ئاوی خواردنهوەی شارۆچکەی ڕەبەت، بە فەرمانی داواکاری گشتی لە شاری سەردەشت، لە لایان پۆلیسی فەتا بانگهێشت کرابوو.
ع . ر